سەرۆک بارزانی ئامادەیە پشت لە هەموو جیهان بكات لە پێناو سەرخستنی گەلی كوردستان سەرۆک بارزانی ئەو سەرۆكە نییە لە پێناو بەرژەوەندی تاكە كەسی خۆیدا مساومە لەسەر مافی رەوای گەلی كوردستان بكات. سەرۆک بارزانی تاكە سەركردەی سیاسی كوردە مجازفە بە ژیانی سیاسی خۆی بكات لە پێناو سەرخستنی گەلەكەی باكی بەوەنییە دۆژمنەكە هەرچەند بەهێز و خاوەن توانابێت. ساڵی ٢٠٠٣ كاتێک سوپای توركیا نیازی هێرشكردنە سەر كوردستانی هەبوو سەرۆک بارزانی تاكە سەركردەی كورد بۆ فەرموو ئەبێ لەسەر لاشەیمن دەربازببن ئینجا پێتان بخەنە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان. كاتێک نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا پۆل بریمەر وتی پێویستە پێشمەرگە هەڵبوەشێتەوە سەرۆک بارزانی تا كە سەركردەی كورد بۆ بەرپەچی دایەوە فەرموو پێشمەرگە بەبریارێک دروست نەبووە تا بەبریارێک هەڵبوەشێتەوە، هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە هێڵی سۆرە ئەگەرنا ئەوە گەرامەوە بۆ كوردستان پیاوبە وەرە پێشمەرگە حەلبكە. ساڵی ٢٠١٢ كاتێک مالیكی هەرەشەی داگیركردنی كەركوكی كرد سەرۆک بارزانی تاكە سەركردەی سیاسی كورد بۆ بەرپەچی دایەوە خۆی و پیلانەكانی خستە ژێر گڵەوە. ساڵی ٢٠١٤ كاتێک داعیش هێرشیكردە سەر كوردستان سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگەیەک چەكی شەرەفی كردەشانی خۆیی و بنەماڵەكەی لە پێشی پێشەوەی سەنگەرەكانی بەرگریكردن لە كوردستان بوون، ئەوكات سەركردەكانی تری كوردستان خۆیان و بنەماڵەكەیان لە ئەوروپا خەریكی گەشتكردن بوون. ساڵی ٢٠١٧ سەرۆک بارزانی تاكە سەركردەی سیاسی كوردستان بۆ هەموو جیهانی لە خویكرد بە نەیار پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی كەردە قۆربانی قەزیەی نەتەوەی كورد گوێی نەدایە هیچ هەرەشەیەكی دوژمنان و داگیركەران ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا و تاوانی بۆ یەكەم جار لە مێژوویی سیاسی گەلی كوردستاندا بەبێ ترس داوای سەربەخۆیی كوردستان بكات. ساڵی ٢٠١٨ كاتێک سوپای ئێراق و حەشدی شەعبی و بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران و توركیا و دەوڵەتانی ئەقلیمی ویستیان كوردستان داگیر بكەن سەرۆک بارزانی تاكە سەركردەی سیاسی كورد بۆ رووبەڕوویان بوویەوە نەیهێشت قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێتەوە. لە ئێستاشدا لە پێناو چەسپاندنی مافی گەلی كوردستان گوێی بە هەرەشەی هیچ لایەنێكی سیاسی دەوڵەتانی داگیركەری نەدا بەژداری لە حكومەتی زۆرینەی ئێراقی كرد، ئێران بە هەموو هێزیەوە نەیتوانی قەناعەت بە سەرۆک بارزانی بكات لە پێناو بەرژەوەندی سیاسی و شەخسی خۆیدا مافی رەوای گەلی كوردستان بكاتە قۆربانی. بەپشتیوانی خوای گەورە هەتا خاوەنی سەرۆک بارزانی بین هیچ هێز و دەستەڵاتێک ناتوانێت گەلی كوردستان بكاتە قۆربانی بەرژەوەندییەكانی خۆی، هەرێمی كوردستان رۆژ بەرۆژ بەرەو پێشەوە هەنگادەنێن سەردەكەوین بەسەر داگیركەر و دوژمنانی كوردستاندا.
گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو عێراق و کوردستان نرخی گەیاندن بۆ سلێمانی ٣ هەزار بۆ شارەکانی تری کوردستان ٥ هەزار بۆ شارەکانی باشوری عێراق ٧ بۆ ١٠ هەزار دیزاینە ئامادە کراوەکان ماوەی ٢ ڕۆژی ئەوێت تا...